كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد و دەڵێت" لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له ١٥ی نیسان-ەوە ناو تۆماركردن بۆ هاوپه‌یمانی و حزب و لیسته تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌كرێته‌وه، كه ئاره‌زوی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنی یاسادانانی داهاتوودا هه‌یه.
جەختیشی كردۆتەوە، دواین وادە بۆ خۆتۆماركردن ٤ ی ئایار دەبێت.
ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگیدا به دیاریكردنی ڕۆژی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.