ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی عێراق هەواڵی گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی ئێرانیان کە بە تاوانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە سزا دراوە، ڕاگەیاند.
میدیاکانی عێراق لە هەواڵێکدا بڵاویانکردەوە" زیندانییەکی ئێرانی تەمەن ٣٠ ساڵ، لە زیندانێکی بەسرە، دوای تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو زیندانییە تۆمەتبار بووە بە هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر.
میدیاکانی عێراق وردەکاری زیاتریان دەربارەی هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی ئەو بەندکراوە نەخستووەتەڕوو.