کۆمیسیۆن ئاگادارییەکی لەبارەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانییە سیاسییەکان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاگادارییەکی سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی سیاسی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووە" لە بڕگەی یەکەمی بڕیاری دەستەی کۆمسیاران ئاماژە بە ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن دەکات، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە دەستپێکردنی ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و لیستە تاکە کەسییەکان بۆ ئەو ماوەیەی لە بڕگەی دووەمی بڕیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە".

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لە ئێستاوە کۆمسیۆن دەستیکردوە بە نویکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ئامادەیی خۆشی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە وادەی دیاریکراودا ڕاگەیاندووە. 



PM:03:44:14/04/2025