ئەمڕۆ هەینی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی ئاراستەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کرد و داوای لێکردووە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بکات و بڕیارەکەی بۆ بایکۆت هەڵبوەشێنێتەوە.
مانگی ڕابردوو موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕاگەیاند و ئاماژەی بە "گەندەڵی و گەندەڵکاران" کرد، هاوکات ڕایگەیاندبوو عێراق "دوا هەناسەی خۆی بەخۆیەوە دەبینێت".
هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەدر بڕیاریدا لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی داهاتوو نەکات، ئەم بڕیارەش دوای بانگەوازەکەی هات بۆ دەستلەکارکێشانەوەی هەر ٧٣ ئەندام پەرلەمانەکەی.