"هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت"

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕایدەگەیەنن" هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەوەی گوزارشتی ڕاستەقینەی ئیرادە و خواستەكانی گەلی عێراق بێت". 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمشەو شەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە تەواوكردنی بەرنامەی گەشەپێدانی، لە ڕێگەی بەرزكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سەرجەم هێزە نیشتیمانییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە" كۆبوونەوەكە دووپاتكرایەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، وەك دەربڕینێكی ڕاستەقینەی ئیرادە و خواستەكانی گەلی عێراق". 



PM:09:52:19/04/2025