لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٥ زیاتر لە سێ هەزار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و زیاتر لە دو تەن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، سێ هەزارو شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون، ٩٧٣ کەسیان سزا دراون.
بەریوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، لەو سی مانگەی سەرەتای ئەمساڵدا دەستیان بەسەر دو تەن و ١٦٦ کیلۆماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتوە.
لە بارەی ئەو کەسانەی ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە دەڵێت، لە ڕوبەروبونەوەکاندا، دو لە تۆمەتبار کوژراون و ١٣ی دیکەش بریندار بون.