ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی هەموارێکی یاسای پاسپۆرتی هەڵگرتوە کە تێیدا پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمیشەیی دەدرا بە وەزیری و پەرلەمانتار و کاربەدەستانی دەوڵەت و خێزانەکانیان.
هاوڕێ تۆفیق، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاشکرای دەکات "دادگای فیدراڵی هەمواری یەکەمی یاسای ژمارەی (٦ساڵی ٢٠٢٥ ) پاسپۆرتی راگرت"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بەپێی ئەو هەموارە یاساییە پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمیشەیی دەدرا بە وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکان و کاربەدەستانی دەوڵەت کە پلەیان وەزیرە و هەروەها خێزانەکانیان.
دەشڵێت "لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوە، دادگای فیدراڵی هەمواری یاسای پاسپۆرتی هەڵگرتووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو یاسایە زیانی بە پێگە و ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقی گەیاندووە".