وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویەتی" ئەمڕۆ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتین، لەوێ زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و هەماهەنگیکردنی هەوڵەکان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاری لە بوارە جیاوازەکاندا دەکات.



AM:10:56:24/04/2025