وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکیەکەی لە واشنتۆن له ڕاگهیهندراوهكهدا دەڵێت " لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نوێی لیژنەی باڵای هاریکاری دو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی داهاتوی مانگی حوزەیران یان تەمموزدا کرا بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم بوارەکانی هاوکاری لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی".( بەبێ ئەوەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەپێی رێکەوتنی نێوانیان بکرێت).
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هەینی ٢٥ ی نیسان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوە لە واشنتن لەگەڵ مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە.
لەی ڕاگهیهندنێکدا وهزارهتی دهرهوهی عێراقدا هاتووە" فوئاد حسێن و مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە ڕێگاکانی چالاککردنی هاوکارییەکان کردوه، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابوریدا، فوئاد حسێن جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردەوە".
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردو وهزیری گەشبینی خۆیان بە ئایندەی پەیوەندییەکان دەربڕی و فوئاد حسێن ڕۆڵی ئەمریکا و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆری بەرز نرخاند، لایخۆیەوە ڕوبیۆ پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.
لهبارهی دۆخی ئابوریهوه، فوئاد حسێن وتویهتی" عێراق هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی غاز و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتودا، دەگاتە خۆبژێوی لەو بوارەدا، هەروەها دوپاتی کردەوە کە عێراق دەستی بە هاوردەکردنی کارەبا لە وڵاتانی دیکەوە کردوە و لەگەڵ وڵاتانی دیکەش تاوتوێی هاوردەکردنی غاز دەکات، داواشی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد کە وەبەرهێنان لە عێراق زیاد بکەن و بەشداری لە پڕۆژە ستراتیژییەکانیدا بکەن".