تکریت.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەک ٣ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شاری تکریت سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
 
شەوی رابردوو لە گەڕەکی زھووری شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین، ئاگر لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کەوتەوە، کە شوێنی فرۆشتنی کەلوپەلی نێوماڵ بوو.
 
لەمبارەوە کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا بە ناوەکانی مەزھەر ئەمین، عومەر مەزھەر ئەمین و مونشید ئەمین".
 
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت" لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە".
 




AM:09:42:26/04/2025