فەڕەنسا بەنیازە ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە کەبەتۆمەتی تیرۆر لەعیراق زیندانیکراون و میدیای فەرەنسیش جەختدەکاتەوە،کە تائێستا بەفەرمی گەڕانەوەی ئەو بەندکراوانە رانەگەیەنراوە.
جیراڵد دارمانان - وەزیری دادی فەرەنسا لەدیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (لاڤوادۆنۆر)ی فەرەنسی ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بەنیازە ئەو سێ هاوڵاتیە فەرەنسیە جیهادییە بگەڕێنێتەوە کە لەعیراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
دارمانان راشیگەیاند"بەندکراوە فەرەنسییەکانی دەرەوەی وڵاتەکەیان خوازیارن ماوەی سزاکانیان لەزیندانەکانی فەرەنسا بەسەر بەرن".
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی فەرەنساوە بلاویكردەوە، تائێستا بەفەرمی گەڕانەوەی ئەو سێ هاوڵاتییە فەرەنسیەی کە لەعیراق زیندانی کراون رانەگەیەنراوە.
لایخۆشیەوە ماری دۆزیە، پارێزەری جەمیلە بۆتۆتاو، کەیەکێکە لەو هاوڵاتییە فەڕەنسیانەی لە عێراق بە ٢٠ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە ، لێدوانەکەی وەزیری دادی فەرەنسا بەئەرێنی وەسفکرد و داوایکرد، جەختیشیکردەوە کەپێویستە ئەو لێدوانە بەکردەیی جێبەجێبکرێن.