عێراق بانکێکی تایبەت بە حەواڵە دەرەکییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندییش دەڵێت: پڕۆژەکە ئاسانکاریی تەواو بۆ بازرگانیی و حەواڵە دەرەکییەکان دەکات.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی دو ئەرکی پەیوەست بە فرۆشی نەختینەیی و حەواڵەی دەرەکی تەواو کردوە، هەرچەندە کێشە لە کەمیی تێگەیشتن هەبو لە ماستەرکارتەکان، بەڵام لە نیوەی ئەمساڵدا بە دیاریکراوی لە مانگی حوزەیران کارەکە بە ئەنجام دەگات.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارکردن بە ماستەرکاردەکان وادەکات چینێکی گەورەی بازرگانانی عێراق، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ گواستنەوە ئەنجامبدرێت و کار بکەن.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وتیشی، لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتن کراوە بۆ کردنەوی بانکێکی تایبەت بە حەواڵەی دەرەکیی، کردنەوەی بانکەکەش بۆ حەواڵەی ڕاستەوخۆ، هاوکارە بۆ بە ئاسانی بەڕێوەچونی کارە داراییەکانی بازرگانان.