ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی قۆناغی ئینتقالی سوریا بانگهێشتی فەرمی لە عێراقەوە پێگەیشت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە ناوی سەرۆک کۆماری کۆمار لەتیف ڕەشید، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسان، بانگهێشتێکی فەرمی پێشکەش بە ئەحمەد سەرع سەرۆک کۆماری سوریا کرد، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە لە پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، تاوتوێی ئەو ئاڵەنگارییانە دەكرێت كە روبەڕوی وڵاتانی عەرەبی بونەتەوە.