وەزیری دەرەوەی ئێران: هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت"وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی هەر جۆر هێرشێکی سەربازی بداتەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی ئیسرائیل ناتوانێت فەرمان بە دۆناڵد ترمپ بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران دانوستان بکات یا خود نا"

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە" وڵاتەکەی لە بەرامبەر  هەوڵەکان بۆ تێکدانی پەیوەندە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ولاتانی دیکە دەوەستێتەوە، جەختیشی کردەوە، ئیسرائیل ناتوانێت فەرمان بە دۆناڵد ترمپ بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران دانوستان بکات یا خود نا".

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، هاوپەیمانەکانی نەتانیاهۆ لە تیمی شکستخواردوی بایدن نەیانتوانی لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن و بەپێچەوانەوە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی دانوستانە ناراستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیشیکردەوە، پرسی ئەتۆمی ئێران  بە ڕیگە چارەی سەربازی چارەسەر ناکرێت و بەتوندی وەڵامی هەرجۆرە هێرشیکی دەدەنەوە.




PM:01:46:28/04/2025