تای خوێنبەربون گەیشتە پارێزگایەکی دیکەی عێراق

حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە پارێزگای دیالە تۆمار كرا، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشیە لە عێراق گەیشتە شەش کەس. 

بە گوێرەی میدیاکانی کوردستان، حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە پاریزگای دیالە تۆمار كرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، پیشەی گۆشتفرۆش بوە، شەوی رابردو لەناکاو دۆخی تەندروستی تێکچوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە. 

بریاریشە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوک بکەن بۆ بە دواداچون سەبارەت بە بارودۆخی بڵاوبونەوەی پەتاکە لەوپارێزگایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم ساڵدا شەش کەس بەو نەخۆشییە لە عێراق گیانیان لەدەست داوە، کە چواریان لە کەرکوک و یەک حالەتیشیان لە موسەننا و یەکێکی دیکەشیان لە دیالە بوە




PM:04:04:28/04/2025