ئاماری هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەی مانگی ئازاری ئەمساڵی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە.


وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ دەرچووە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە ١٠٦ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ٢١١ دۆلار کە داهاتەکەی ٨ ملیار دۆلار بووە".

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی (١) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٤ ملیۆن و ٧٤٠ هەزار بەرمیل بووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی یەک ملیۆن و ٦١٣ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک و کێڵگەی گەیارە بووە، هاوکات بڕی ٣٠٩ هەزار و ٧٦٥ بەرمیل نەوت بۆ ئوردن هەناردەکراوە.



AM:09:00:30/04/2025