بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فرۆکەخانەی بەغداوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند" هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیراوە بەهۆی خۆڵبارین و رەشەبایەکی توندەوە کە لە ئێستادا پایتەختی گرتۆتەوە".

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە " لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی ئاسمانی ڕاگیراوە"، جەختیشی لەوە کردەوە "هۆکارەکەی خێرایی بایەکی بەهێز  لەگەڵ خۆڵبارین کە عێراقی گرتۆتەوە".

 ئەمڕۆ پێنج شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە سنووری قائیمەوە گەیشتۆتە خاکی عێراق و پێشبینی دەکرێت بەرەو پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا بەردەوام بێت. 

دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی فیدراڵ هۆشداری دەدەن بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان و، داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە  ئەوانەی هەستیاری و تەنگەنەفەسیان هەیە لەماڵەوە بمێننەوە، یان کەمامە ببەستن".




PM:06:41:01/05/2025