وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: تونێلی ژێرئاو دروست دەکەین

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد بەشی زۆری دیزاینی پڕۆژەی ڕیگای گەشەپێدان لە کۆتایی ئەمساڵ دیزاینەکەی تەواو دەبێت و دەخرێتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جیبەجی کردنی.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕاگەیاند: لە ئێستادا کارەکانی پڕۆژەی ڕیگای گەشەپێدان بەردەوامن و دیزاینکردنی پڕۆژەکە هەندیک کاری ماوە بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵەدا تەواو دەبێت و دەخریتە بەردەم کۆمپانیاکان بۆ جیبەجی کردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەی بەندەری فاو گەورەترین پێکهاتەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە، بەشیکی زۆری کارەکانی تەواو بوە، وتیشی لە نێو پڕۆژەکەدا تونێلی ژێرئاو هەیە لە کەناڵی خور زوبەیر، کە پڕۆژەیەکی ئەندازیاری ناوازەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وتەبیژی وەزارەتی گواستنەوە ڕونیشی کردەوە، پڕۆژەکە بەسەر چەند بەشێکدا دابەشدەکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی کۆمپانیا نێو دەوڵەتییەکان بتوانن ڕکابەری بکەن.

لە نیو ئەو پڕۆژەیەدا وەک مەیسەم سافی ئاشکرای کرد، گەورەترین شاری پیشەسازی لە بەندەری فاو دروستدەکرێت،15 شاری پیشەسازی بە ڕیگاکەوە دەبەسترینەوە، ئەمە جگە لە بەستنەوەی پارێزگاکانی دیکە کە ڕاستەوخۆ ڕێگاکە نایانگرێتەوە.



PM:09:03:02/05/2025