وەزارەتی دادی عیراق هەواڵێکی خۆش بۆ زیندانییەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی دادی عیراق جەختی کردەوە لەوەی  پڕۆسەی لێبووردنی گشتی بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ بەندكراو ئازادكراون.

ئەمڕۆ هەینی ٢ی ئایار ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق راگەیاند"پڕۆسەی لێبووردنی گشتی بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠  بەندكراو لە چوارچێوەی یاساكەدا ئازادكراون". 

ئەحمەد لعێبی ئاشکراشی دەکات کە پرۆسەکە بەردەوام دەبیت بۆ سەرجەم ئەوانەی یاساكە دەیانگرێتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئازاد دەکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە عیراقدا ٣٠ بەندیخانە هەن، كە بە كۆی گشتی زیاتر لە ٦٧  هەزار بەندكراویان تێدایە و بەشیكیان دوای پەسەندكردنی یاسایی لێبووردنی گشتی لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە ئازادكراون.




PM:10:52:02/05/2025