سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بەمەبەستی بەشداری لە لوتکەی عەرەبی دەگاتە بەغداد ئەوەش سەرەڕای نارەزایرتی بەشیک لە ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق.
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی دەگاتە بەغدا، پێشتریش، ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمیان پێشکەش بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کردبوو بۆ ئامادەبوون و بەشداریی لە لوتکەی عەرەبی بەغدا کە بڕیارە لە ١٧ی ئایاری بەڕێوەبچێت".
لای خۆسییەوە پێشتر ئەحمەد شەرعیش ئاشکرای کردبوو، بانگهێشتەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی پێگەیشتووە و ئامادەی ئەو لوتکەیە دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر چەندین پەرلەمانتاری عێراق لە نامەیەکدا دژایەتی خۆیان بۆ هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق راگەیاند و هۆشداریان دا لەوەی کاردانەوەیان دەبێت.