ئەنجومەنی کۆمسیاران وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی درێژ دەکاتەوە

ئەنجومەنی کۆمسیارانیکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت"تاوەکوئێستا پێنج هاوپەیمانی نوێ تۆمار کراون."

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە" ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری داوە بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ".

ئاماژەی بەوەشکردوە" بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران، وادەی درێژکردنەوەکە تا کۆتایی دەوامکردنی کۆمسیۆن لە ١٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".

لەلای خۆشیەوە،جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند"تائێستا پێنج هاوپەیمانی نوێ تۆمارکراون."

ئەوە لەکاتێكدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ١٥ی مانگی ڕابردو دەرگای تۆمارکردنی ناوی لیست و حیزب و هاوپەیمانێتییەکانیکردەوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١١ی مانگی ١١ی ئەمساڵ.




PM:05:42:04/05/2025