کوڕی ئەیاد عەلاوی گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە کوڕی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بەغدای پایتەخت کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ کوڕی ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کە ناوی حەمزەیە لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە ناوەڕاستی بەغدا گیانی لەدەستدا، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک سەبارەت بە گیان لەدەستدانەکەی زانرابێت". 

ئەیاد عەلاوی ساڵی ١٩٤٥ لە دایکبووە، کەسایەتی سیاسی عێراقییە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی بەغداد، لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تا ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە بەشێوەیەکی کاتی.



PM:07:14:04/05/2025