محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرپەرشتی مەراسیمی واژووکردنی ١٠ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیایان لە چەند بوارێکی ستراتیژیدا کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو یاداشتانەی واژوو کراون بریتین لە:
یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری و ئاڵوگۆڕی شارەزای.
یاداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر ڕێکارەکانی کارکردنی ستاندارد بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتییانی عێراقی لە تورکیاوە.
ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری دادپەروەریدا.
یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکان.
پرۆتۆکۆڵی هاوکاری سەبارەت بە کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسرە.
یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی باری نائاسایی و کارەسات.
یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان.
یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری چالاکییەکانی پێوانە و قەبارەدانان.
دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری ڕاهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.