بەھۆی بەڕێوەچوونی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، ماوەی دوو ڕۆژ پشوو لە پایتەختی عێراق ڕاگەیەندرا.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، ڕۆژانی پێنجشەممە ١٥ی ئایار و یەکشەممە ١٨ی ئایار، دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد" پشووەکە تەنیا وەزارەتی پەروەردە و دامودەزگاکانی سەر بەو وەزارەتە ناگرێتەوە".
بڕیارە ڕۆژی شەممە ١٧ی ئایار کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکارەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.