یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە میسان تۆمارکرا و وەزارەت تەندروستیی عێراقیش دەڵێت" لەمساڵدا زیاتر لە ٦٠ کەس لە وڵاتەکە توشی نەخۆشییەکە بوون و تا ئێستا مەترسییەکانی بەردەوامە و زۆرترین حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە لە کەرکوک بووە."
تەندروستیی میسان ڕایگەیاند" لە ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیەدا پاش پشکنین بۆ نەخۆشیک دەرکەوت کە توشبوی تای خوێنبەربونە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکییدایە".
تەندروستی شارەکە ئاماژەی بەوەشدا، حاڵەتەکە یەکەمین حاڵەتی توشبوونە بە تای خوێنبەربوون لەمساڵدا لە سنوورەکە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەمساڵدا ٦٣ کەس توشی تای خوێنبەربوون بون، کە زۆرینەیان لە میسان بوون و ١٧ حاڵەت بوون، پەیوەست بە شارە کوردییەکانیش لە کەرکوک پێنج توشبوو هەبوە، لە کۆی توشبوانیش هەشت کەسیان گیانیان لەدەستداوە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە کەرکوک تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت بووە.