وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە ١٠٤ هەزار پلەی وەزیفی نوێ لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵیدا دامەزراون".
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی بودجە بەپێی مادەی (٧٧/ژمارە دوو) لە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت ژمارە (١٣) بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) كۆی ژمارەی پلە وەزیفە نوێیەکان لە بودجەی سێ ساڵیدا ٩٢١ هەزار و ٦٦٥ پلەی وەزیفی یە".
وتیشی" ٣٩٦ هەزار و ٥٢١ گرێبەست کراون بە میلاکی هەمیشەیی وەک وانەبێژ و کارمەند وەک ئیداری لە وەزارەتی پەروەردە، و گرێبەست لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەروەها ٦٩١٠ پلەی وەزیفی نوێ لە وەزارەتەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سەر بە وەزارەت، لەگەڵ ١٠٣ هەزار و ٨١٨ گرێبەست لە چوارچێوەی یاسای پشتگیری فریاگوزاری، و ٧٤ هەزار و ٧٢٨ پلەی وەزیفی لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکانن".
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی گرێبەستەکان بەپێی مادەی (٦٨/ی ژمارە دوو) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ ژمارە (١٣) گەیشتووەتە ٨٤ هەزار و ٨٢٧ گرێبەست.
روونیشیکردەوە، ١٥٠ هەزار پلەی وەزیفی بەسەر سەرجەم پارێزگاکان بەپێی رێژەی دانیشتوان بە پشتبەستن بە مادەی ٦٦/ژمارە دوو لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە ١٣ بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) دابەشکراون.
وەزیری دارایی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی" کۆی پلە نوێکان بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (١٣) گەیشتووەتە ١٠٤ هەزار و ٨٦١ پلەی وەزیفی".