لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی عێراق و ئێران دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر گرنگی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان جەختیکردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف ڕەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محمد کازم ئەلسادق کرد".

بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق باسی لە گرنگی پەرەپێدانی بوارەکانی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە. 

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران خوازیاری وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە و جەختیشی لەسەر پابەندی تاران بە درێژەدانی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی بەرژەوەندی هەردوولا کردەوە. 



PM:02:20:12/05/2025