ئاماری هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆی هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە کە بڕی ٩١ ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ دەرچووە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو گەیشتە ٩١ ملیۆن و ٢٧٥ هەزار و ٦٩٦ دۆلار کە داهاتەکەی ٨ ملیار و ٢٥ ملیۆن ٦١٦ دۆلار بووە".

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی (نیسان) لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک ٢١١ هەزار و ٧٦٧ بەرمیل نەوت بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو لە رێگەى بەندەرەکانى بەسرەوە بە رێگەى وشکانى بۆ ئوردن ٩١ ملیۆن و ٤٨٧ هەزار و ٤٦٣ بەرمیل نەوت بووە کە رۆژانە دەکاتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا هەناردەکردن لە گەیارە ١٩ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٦٩٦ بەرمیل بووە. 



PM:02:47:12/05/2025