وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت" ٣٣٥ حزب بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن".
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كۆی گشتی ئەو حزبە سیاسییانەی كە مۆڵەتیان پێدراوەو لای كۆمسیۆن تۆمار كراون ٣٣٥ حزبە".
ڕوونیشیکردەوە، زیاتر لە ١٠٠ حزبی كۆن ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا نیشانداوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئەو حزبانەی كە لەسەروبەندی دامەزراندندان دەگاتە ٦١ حزب، ھەروەھا ژمارەی ئەو هاوپەیمانێتییەکان دەگاتە ٦٦ هاوپەیمانی كە شەش هاوپەیمانێتیان داتایان نوێ كردوەتەوە و پێنجی دیکەش تازە دروستكراون.