سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" وەرگرتنەوەی ویلایەتی دوەمی سەرۆکایەتی وەزیران، مافێکی سروشتییە و جەختیش لە کۆنترۆڵکردنی چەک دەکاتەوە لە دەستی دەوڵەتدا"
محەمەد شیاع سودانی، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی وڵات کرد. سودانی سه‌باره‌ت به رێژه‌ی هه‌ژاری و زیادكردنی هه‌لی كار، وتی" هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری لە وڵات و دانی بەوەشدا نا کە گه‌نده‌ڵی ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌یه له عێراق" و وتیشی" رێگرییان له چه‌ندین حاڵەتی گه‌نده‌ڵیی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات کردوە".
تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و وەرگرتنەوەی خولی دوەمی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سودانی، رایگەیاند" هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوە بچێت" و وتیشی" وه‌رگرتنه‌وه‌ی خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، مافێكی سروشتییه".
سەبارەت بە بڵاوبونەوەی چەکیش لە وڵات، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە دیاردەیەکی مەترسیداری وەسف کرد و وتی" هه‌ر چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا بێت، ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیریی و پێویسته كۆنترۆڵ بكرێت".