لە کاتێکدا لەم وڵاتانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ژنان بە دەستی پیاوان دەکوژرێن، لە عێراق ژنێک پیاوەکەی بە تەور دەکوژێت.
دەزگای نیشتمانیی عێراق بۆ پەخش(نی‌نا) بڵاویکردەوە، ئەو ژنەی بە تەور بە سەختی لە ماڵەکەی خۆیاندا هاوسەرەکەی بریندار کردبوو لە شاری دیوانییە، هەینی ١٦ ی ئایار لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
لە میدیای " نینادا " هاتووە" هەفتەی رابردوو ئافره‌تێك له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به ته‌ور له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و به‌و هۆیه‌وه به په‌له پیاوه برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دیوانییه گواستراوەتەو له بەشی چاودێری چڕ خەوێنراوە".
دوای هه‌فته‌یه‌ك له مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئەمرۆ هه‌ینی ١٦ی ئایار گیان له‌ده‌ستدانی پیاوه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه، ڕاگه‌یاندرا".