شەممە ١٧ ی ئایار لە بەغدا لوتکەی عەرەبی سازدەکرێت، ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی بەشداری دەکەن، تا ئێستا هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەلیک عەبدوڵای پادشای ئوردن بەشداری لوتکەکە ناکەن، سودانیش ئاماژە بەوە دەکات محەمەد سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداری دەکات. هەروەها سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنی گۆترەیس بەشداری دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاندووە " کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە کاتێکی گرینگدایە بۆ ناوچەکە".
سودانی هەروەها دەشڵێت" بەستنی لوتکەکە ئەو ڕاستییە پشتڕاستدەکاتەوە کە عێراق بەردەوامە لە ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە ناوچەکەدا"، ڕوونیشكردهوه كه، "عێراق دەستیکردووە بە هەنگاوی پتەو بۆ داڕشتنی هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی لەسەر پرسە جیاوازەکان".
سهرۆكی وهزیران لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هەموو پێداویستیەکانمان بۆ سەرکەوتنی لوتکەی عەرەبی ئامادە کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە، "بە دیدێکی نوێ کاردەکەین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکان و بەدواداچوون بۆ سەرجەم دەرئەنجامەکانی لوتکە لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی".
شەوی هەینی ١٦ ی ئایار میدیای ئوردن بڵاویكردهوه، شا عەبدوڵای دوەم بەشداری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات و له جێگهی ئهو سەرۆک وەزیرانی ئوردن بهشداری دەکات.
لە بارەی بەشداری ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆکی سوریا، وهزیری دهرهوهی ئەو وڵاتە ههینی به فڕۆكهیهكی تایبهت به سهرۆكایهتی شاندێك گهیشته فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بهغدا و لهلایهن شاندی پێشوازی له وهزارهتی دهرهوهی عێراق پێشوازی لێكرا، ناوبراو له جێگهی ئهحمهد شهرع بهشداری لوتکەی عەرەبی دهكات كه سبەی شەممە کارەکانی دەست پێدەکات.
عێراق رایگەیاندووە، هەر یەک لە میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆک کۆماری میسر بەشداری دەکەن
پێشتر وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگهیاندبوو، ئامادەبوونی تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و شا عەبدوڵای دوەمی ئوردن، پێگەیشتوه، ئەو وڵاتانەی لە ئاستی سەرۆکیشدا بەشداری ناکەن، جێگری سەرۆک وەزیران، یان وەزیری دەرەوەیان بەشداری ناکەن.