بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای سەلاحەدین ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ دیکەش بریندار بوون.
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین ئەمڕۆ شەممە ١٧ ئایاری ٢٠٢٥ راگەیاند" رووداوەکی هاتووچۆ شەوی رابردوو لە رێگەی ناحیەی ئیسحاقییەی باشووری قەزای سامەڕا روویداوە.
 
راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین وتی" ژمارەیەک هاووڵاتی لە موسڵەوە بەرەو بەغدا گەڕاونەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، پەڕیوەتەوە سایدەکەی بەرامبەر و خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە".
 
بە وتەی راوێژکارەکەی پارێزگاری سەلاحەدین، هەر ٥ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لە یەک خێزان بوون و گیانیان لەدەستداوە کە پیاو، ژن و هەر سێ منداڵەکەیان بوون.
 
ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر لە رووداوەکەدا ٥ کەسی دیکە بریندار بوون کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا بوون.




AM:11:58:17/05/2025