دەست بەسەر بڕێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەدا گیرا

دەست بەسەر بڕێکی زۆری بەشەخۆراکی مانگانەدا گیرا کە لە بازاڕەکاندا بە نرخی بازرگانیی دەفرۆشرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند" بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگەی زیقاردا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا گرت کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرانەوە".

ڕیاز موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی سەر بە وەزارەتی بازرگانی وتی" ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئارد و برنج و شیر بوون کە بە نرخی بازرگانی فۆرشراونەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە یاری بە قوتی هاووڵاتییان دەکەن.



AM:11:50:19/05/2025