کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق پێکهێنانی لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ڕاگەیاند کە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرۆکایەتی دەکات.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بە فەرمانی دیوانی، لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان پێکهێنرا، بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامی دەستەی کۆمیسیاران، دادوەر عەباس فەتلاوی، نوێنەری کۆمسیۆنە لە لیژنەکەدا، جگە لە یاریدەدەری سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن بۆ کاروباری تەکنیکی، موهەندەد فازل، و بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی کۆمسیۆن، ڕەعد حەمەد.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق خشتەیەکی ئاماری بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە تۆمارەکانیان نوێکراوەتەوە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە
تائێستا ١ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٤٥ کەس لە تەواوی عێراقدا تۆماری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.