یەکەم حاجی عێراق لە سعودیە گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم حاجی حێراق لە وڵاتی سعودیە گیانی لەدەستدا. 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" زەهراوی ئەلساعدی کە خەڵکی پارێزگای میسانە و بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەی کردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج گیانی لەدەستدا". 

ئاماژە بەوەشدەکەن، نێردەی حەجی عێراق کار لەسەر ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ خێزانەکەی دەکات دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان. 



PM:01:05:20/05/2025