بە پێی ئاماری بڵاوکراوەی گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی عێراق لە مانگی رابردوودا لە ١٤ پارێزگای عێراق ٥ هەزار و ٦٦٥ جیابوونەوە تۆمار کراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستی هاوژینی و جیابوونەوە لە چواردە پارێزگای عێراق و کەرکووکی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە ٢٨ هەزار و ٨٥٣ گرێبەستی هاوژینی و پێنج هەزار و ٦٦٥ جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمارکراون.
بە گوێرەی ئامارەکە دیارترین هۆکاری جیابوونەوە بریتین لە: بەشوودان لە تەمەنێکی کەمدا، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باری ئابوورین.
سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان، خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند" جگە لەو ئامارە زۆر پرۆسەی دیکەی هاوژینی و جیابوونەوە لە دادگەکان تۆمار ناکرێن، بەتایبەتی لە ناوچە دوورە دەستەکان".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە زۆرجار هاوژین هەیە دوو منداڵ بۆ سێ منداڵیان دەبێت ئینجا لە دادگەکان گرێبەستی هاوژینی تۆمار دەکەن، یاخود جیابوونەوەکان زۆرجار لە رێگەی هۆزایەتی دەکرێت نەک لایەنە فەرمییەکان.
ئاماری جیابوونەوە و هاوژینی لە مانگی نیساندا بەپێی پارێزگاکان:
بەغدا/رەسافە
گرێبەستی هاوژینی: ٤٢٩٤،
جیابوونەوە: ٨٥٤
بەغدا/کەرخ
گرێبەستی هاوژینی: ٢٨٥٧
جیابوونەوە: ١٠٥٦
نەینەوا
گرێبەستی هاوژینی: ٢٨٤٢
جیابوونەوە: ٤٥٢
دیالە
گرێبەستی هاوژینی: ١٢٤٩
جیابوونەوە: ١٩٨
بابل
گرێبەستی هاوژینی: ١٨٦٩
جیابوونەوە: ١٩١
نەجەف
گرێبەستی هاوژینی؛ ٣٤٢٥
جیابوونەوە: ٢٢٤
کەرکووک
گرێبەستی هاوژینی: ١٠٧٣
جیابوونەوە: ١٩٨
زیقار
گرێبەستی هاوژینی: ١٥٩٨
جیابوونەوە: ١٩٣
ئەنبار
گرێبەستی هاوژینی: ١٤٧٥
جیابوونەوە: ٣٤٩
بەسڕە
گرێبەستی هاوژینی: ٢٢١٧
جیابوونەوە: ٦٧٠
واست
گرێبەستی هاوژینی: ١٠٦٦
جیابوونەوە: ١٥٠
سەلاحەدین
گرێبەستی هاوژینی: ١١١٣
جیابوونەوە؛ ٢٠٧
موسەننا
گرێبەستی هاوژینی: ٦٩١
جیابوونەوە: ٩٦
میسان
گرێبەستی هاوژینی: ٨٩٤
جیابوونەوە: ٢٥٧
کەربەلا
گرێبەستی هاوژینی: ١٢٨٤
جیابوونەوە؛ ٣٠٤
قادسیە
گرێبەستی هاوژینی: ٩٠٩
جیابوونەوە: ٢٦٦