لەمرۆوە کۆمسیۆن دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند" لەمڕۆوە دەست بە دەستدەکەن بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان و تا ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران بەردەوام دەبێت".

بڕیارە ڕۆی ١١ی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و مەترسی هەیە کە هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ماڵی گشتی بۆ بانگەشە بەکاربهێنرێت.

دوێنێش محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری دا لە بەکارهێنانی ماڵی گشتی و هەژموونی سیاسی لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا و جەختیکردەوە کە حکومەت ڕێکاری توند بۆ پاراستنی سەربەخۆیی پرۆسەی دەنگدان دەگرێتەبەر.



AM:10:11:25/05/2025