یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە

وتەبێژی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردوودا عێراق قەت وەک ئێستا ڕوبەڕوی کەم ئاوی نەبۆتەوە". 

خالید شیمال وتەبێژی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا ڕایگەیاند" یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی ٨٠ ساڵی رابردودا دابه‌زیووە". 

وتیشی" ئێمە چاوەڕێ بووین ئەمساڵ تا هاوین ١٨ ملیار مەتر سێجا ئاو گلبدەینەوە، بەڵام توانیمان تەنها ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاو گلبدەینەوە، بەهۆی کەمی باران بارین و گرتنەوەی ئاو لە لەلایەن وڵاتانی دراوسێووە". 



PM:07:47:25/05/2025