سەرچاوەیەک لە حکومەتی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە پشتڕاستیکردەوە کە لە ئێستادا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سوریا و عێراق ڕاگیراون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون تا کاتێکی نادیار".
ئەو سەرچاوەیە کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕەتیکردەوە هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکە ئاشکرا بکات و تەنها ڕایگەیاندووە "بڕیارەکە کاتییە، دواتر وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاری دەکرێت".
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ هێڵی ئاسمانی سوریا دوای ساڵانێک وەستانی گەشتەکانی بۆ بەغدا و هەولێر دەستپێکردەوە.
پێشتر بەهۆی بارودۆخی ئەمنی پەیوەست بە ئاسمانی سوریاوە ڕاگرتنی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیەندرا.