چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوێترین کۆبوونەوەی سەرکردەکانیاندا بڕیاریاندا لە پارێزگاکانی نەینەواو دیالەو سەلاحەدین بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لە راگەیاندنێکدا کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو ٢٦ ی ئایار بڵاویکردەوەو سەرۆک وەزیرانیش سودانی بەشداری کردووە، باسیان لە نوێترین گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە دواداچوون بۆ ئامادەسازی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوەو، بڕیاردراوە کە پاڵپشتی و پێداویستییەکانیان بۆ دابینبکرێت.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاردراوە لە دەرهاویشتەی هەڵبژاردنەکاندا، لە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەدین و دیالە بە یەک لیستی هاوبەش دابەزێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کورد لەو ناوچانەو بە کەرکوکیشەوە نەیانتوانی لیستێکی هاوبەش دروستبکات.
ئەم هەنگاوەی چوارچێوەی هەماهەنگی وا لێکدەدرێتەوە کە دژی کورد و سونەکان بێت تا شیعە زۆرترین دەنگ لەو ناوچانە بەدەستبهێنن.