سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، نوری مالکی لێدوانی مەترسیدار دەدات و دەڵێت" وڵات دەناسم دەیەوێت ١٠٠ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بکڕێت".( بەبێ ناوهێنانی ئەو وڵاتە: ئایا تورکیایە، سعودەیەیە، یان ئێرانە؟).
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە بارەی دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانەوە هەندێک لێدوانی مەترسیدار دەدات.
لە میانەی ئەو قسانەدا، نوری مالکی دەڵێت " کار دەکرێت بۆ کڕینی پەرلەمانتارانی نوێی عێراق و نرخی هەر پەرلەمانتارێك عێراق گەیشتووەتە یەك ملیۆن دۆلار."
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بەبێ ناوهێنان وڵاتەکە، ئاشکرای دەکات " وڵاتێك دەناسم دەیەوێت ١٠٠ پەرلەمانتار بكرێت ".
نوری مالکی جەخت دەکاتەوە، هەڵبژاردنی ئەمجارە بە پارە ئیدارە دەدرێت و كێبڕكێكەش دارایی دەبێت.
"پەرلەمانی عێراق جێگەی بەزییەو سەرۆكایەتیەكەی بەرپرسیارە" ( نوری مالکی وا دەڵێت ).
نوری مالکی دەشڵێت " ئومێدم بە هاوڵاتیانە دەنگەکانیان بە ٥٠ دۆلار نەفرۆشن".
لە بڕگەیەکی تری قسەکانیدا نوری مالکی هۆکاری ئەو دۆخە دەخاتە ئەستۆی " ئیرادەی ئەوانەی نەیانهێشت یاسای هەڵبژاردن بگۆڕێت یەكیان گرت لەگەڵ ئەوانەی یاسای حـەشدی شەعبیشیان لە پەرلەمان پەكخست".
مانگی ١١ ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، هاوپەیمانی دەوڵەت لە ناوچە جێناکۆکەکان جگە لە کەرکوک بەیەک لیست بەشداری دەکەن، بەڵام لە ناوەڕاست و باشور بە جیا بە شداری دەکەن، لەیەنە کوردییەکان لە هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانیش بە جیا بەشداری دەکەن.