پەیوەست بە بانگەشەی هەڵبژارد سەدر سێ ڕێنمایی دەركرد

ئەمڕۆ شەممە ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیوەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن سێ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بێدەنگیمان بە مانای ئەوە نایەت کە ئێمە لە گەندەڵکاران ڕازین". 

موقتەدا سەدر ڕێبەر ڕەوتی سەدر لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند" هەمووان سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن کە تێیدا تەنها باسی خەڵک دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی کە تەنیا خەڵکیش لەبیر دەکرێت". 

سەدر دەشڵێت" بەکارهێنانی ناوی سەدر، بەتایبەتی هەردوو شەهیدەکەی سەدر، هەروەها بەکارهێنانی ناوی خۆی بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە هەموولایەک قەدەغە و ‌حەرام دەکات".

ڕێبەر ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاندووە" بێدەنگیمان بۆخۆی قسەیە و بەمانای ئەوە نایەت کە بێدەنگن لە گەندەڵکاران ڕازین، بۆیە باوەڕیان پێمەکەن". 



PM:07:47:31/05/2025