دەستەی خانەنشینی لە عێراق بڵاویکردەوە، ڕێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حسام عەبدولستار، بریکاری دەستەی خانەنشینی لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون و ڕەوانەی بانکەکان کراون بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێککارەکانی لای ئەوان و دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە، هاوکات، وەزارەتی دارایی عێراق هۆکارەکەی بۆ پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکان دەگەڕێنێتەوە.