سەرۆكی حزبی تەقەدوم ڕایدەگەیەنێت" بەبازاڕخستن و هەناردەی نەوت و غاز بە تەنیا لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵدایە".
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەگەر لە ریشەوە چارەسەر نەكرێت، ئەم ناكۆكییە دووبارە و پەرەسەندوانەی نێوان حكومەتی هەولێر و حكومەتە فیدراڵییە یەك لە دوای یەكەكان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرهێنان و بەكارهێنان و بە بازاڕخستن و هەناردەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان بە تەنیا لە دەسەڵات و تایبەتمەندی حكومەتی فیدراڵیدایە.
حەلبوسی دەشڵێت" بەڕێوەبردن و پاراستنی سنور و دەروازەكان و سەپاندنی باج و پێناسی گومرگی بەتەنیا لە دەسەڵات و تایبەتمەندی حكومەتی فیدراڵدایە و بەرپرسیارێتی تەواوەتی دەكەوێتە ئەستۆ لە رێگریكردن لە قاچاخچێتی".
جەختیش دەکاتەوە، هەركەسێك دادپەروەری دەوێت دەبێت پابەندی ئەو خاڵانەی سەرەوە بێت و جێبەجێیان بكات.