سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند" باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابوونەوەیان".
لە وتاری یەکەم رۆژی جەژندا لەلای شیعەکان قەیس خەزعەلی، سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند" نامەنتیقیە كە بەرپرسانی هەرێم داوای هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک تەسلیم بكەن و داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکەن و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشن".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشلێت "باشترین شت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیوەستبوونیانە بە عێراقێکی فیدراڵیەوە نەک جیابوونەوەیان".
خەزعەلی پێوایە، کێشەی بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێڕاق، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
خەزعەلی بەیەکێک لەو بەرپرسە عێراقییانە دادەنرێت کە دژی فیدراڵیە، هاوکات پەیوەندیەکی باشیشی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەیە.