سبەی یەكشەممە لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێكی فەرمی بەرەو فەرەنسا بەرێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكان.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، سبەی سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو فەرەنسا بەرێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆنفرانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە بەرپرسان و ڕاوێژكاران یاوەری سەرۆكی كۆمار دەکەن لە سەردانێكی فەرمییان بۆ فەرەنسا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكان.