کۆمسیۆنی باڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت" زیاتر له ١٤٠ هەزار کەس داواکارییان پێشکەشکردووە تاوەکو ببنە کارمەندی سەرسندوقی دەنگدان". دەشڵێت" لە ڕۆژانی پشووی جەژنیشدا بەردەوامین لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتییان".
ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه ڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" تائێستا لە سەرجەم پارێزگاکان ١٤٢ هەزار و ٥٣٤ کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە تاوەکو لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەماندا وەک کارمەند کاربکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی داواکاری بەشداریکردنیان پێشکەشکردووە ١٠٩ هەزار و ٢٠٤ کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و ٣٣ هەزار و ٣٣٠ کەسیشیان لە ڕەگەزی مێن، لەو ژمارەیەش ٩٠ هەزار و ٧٦٠ کەسیان فەرمانبەرن و ٥١ هەزار و ٧٧٤ کەسیشیان دەرچوو یان خوێندکارن.
کۆمسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی پشووی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتییان.