ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لە کۆشکی گەل پێشوازیکرد لە عیزەت شابەندەر نوێنەری تایبەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
دوای دیدارەکە عیزەت شابەندەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ ئەحمەد شەرع وەک نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە یارمەتیدەر دەبن لە نزیککردنەوەی پەیوەندییەکانمان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ".
شابەندەر وتیشی" هەر لە دیدارەکەدا هێرشە دووبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا باس کرا، ئێمەش شەرمەزاری خۆمان بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی".
سەبارەت بەوەی کە ئایا شابەندەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن سودانیەوە بە ئەحمەد شەرع داوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، ڕوونیکردەوە" هۆکارەکانی بەشدارینەکردنی شەرع لە لوتکەی عەرەبی ئەم دواییەی بەغدا تا ئێستاش هەن، ئەم هەڕەشە و تۆقاندنانەی لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسی شیعەی عێراقی دژی شەرع لە بەرژەوەندی عێراق نەبوون، لەگەڵ چەمکی بنیاتنانی دەوڵەتدا ناتەبا بوون".
دەشڵێت" ئەم لایەنانەی هەڕەشە و بەڵێنیان داوە بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێک بنێن، هەمان ئەو لایەنانەن کە باشترین پەیوەندییان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دامەزراندووە و پارێزگارییان لێکردووە کە سپۆنسەر و بودجەیان بۆ تیرۆر و تیرۆریستانی کوشتن و وێرانکاری لە عێراق بڵاوکردووەتەوە، هەروەها پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە ئەمڕۆ باشە".
عیزەت شابەندەر ڕاشیگەیاند" ئەگەری سەردانی سەرۆکی سوریا بۆ بەغدا بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییە تەواوکەرەکان بەدوور نەگرت، چونکە پێویستییەکە بەپەلە بووە و پێویستی بەو جۆرە پەیوەندییە هەیە لەنێوان هەردوو وڵات".
وتیشی" ئەوانەی بایکۆتی پەیوەندییەکی لەو شێوەیەی نێوان عێراق و سوریا دەکەن چییان دەوێت و ئەم بایکۆتە چی بەدەست دەهێنا؟ دەبینین ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و وڵاتانی عەرەبی پەیوەندی ئاسایییان لەگەڵ سوریادا لە باوەش گرتووە، شایەنی باسە لە سوریاش کەسانێک هەن بایکۆتی ئەو پەیوەندییە دەکەن".
دەشڵێت" بە پشتبەستن بەو شتانەی ئەمڕۆ لە سوریا شایەتحاڵیم و ئەزموونم کردووە، پێشبینی دەکەم سوریا لە ڕێگادایە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی بەرچاو، بەرەو چاکە دەڕوات".