وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئامادەیی تەواو بۆ پلانی گەڕانەوەی حاجیان ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پلانی گەڕانەوەی حاجیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆسەکە سبەی لە فڕۆکەخانەی تایفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێدەکەوێت.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محەیبس سەعداوی، و هێڵی ئاسمانی عێراقی و کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەشتی ئاسمانی، و کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی سەرنشین و شاندەکان، و ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراق هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ پێشوازیکردن لە حاجیانی عێراق". 

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتەکە ڕەزامەندی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی گەشتە عێراقییەکان بۆ پلانی گەڕانەوەی حاجیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تایفەوە، لە چوارچێوەی پلانێک کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی ماوەی گەشتی حەج بووە.

ڕوونیشیکردەوە، سبەینێ پڕۆسەی گروپکردنی پێچەوانە بۆ حاجیانی عێراقی لە فڕۆکەخانەکانی تایف و جددە و مەدینە لە شانشینی سعوودیە دەستپێدەکات، یەکەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی تایفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێدەکەون، دوای دوو ڕۆژ، ژمارەی گەشتەکان زیاددەکات بۆ دوو گەشت، پاشان دەگاتە چوار بۆ شەش گەشت لە ڕۆژێکدا تا ٢٤ی ئەم مانگە.



PM:10:22:09/06/2025